کۆمسیۆن: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسۆنی عێراق دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن تەواوکردووە و ئەوەی ماوە چاپکردنی کاغەزی دەنگدانە.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “ئەنجوومەنی نوێنەران وادەی کارکردنی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تا سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوو درێژکردەوە”.

وتیشی، “درێژکردنەوەکە دەبێتە هۆی رەخساندنی دەرفەتێک بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم و کۆمیسیۆن”. ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی تانە لە بڕگەی دووەمی سیستمی تۆمارکردن درا، لایەنە نوێیەکان دەرفەتیان دەبێت بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان”

بە وتەی ئەو ئەندامەی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان تەواو بووە، ئەوەی ماوە “بابەتی کاغەزی هەڵبژاردنە کە لەگەڵ دیاریکردنی وادەی نوێدا دەست بە کارەکانی دەکرێت و لە ماوەیەکی زوودا تەواو دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا