ئێران دەیەوێت هەناردەی نەوت بۆ 4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران پلانی هەیە قەبارەی هەناردەی نەوت بۆ 4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە، ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، موحەمەد موخبیر، سەرۆکی کاربەڕێکەری ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەیەکی پلانێکیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت لە 3.6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 4 ملیۆن بەرمیل بەرزبکەنەوە.

لە هەواڵەکەی ئاژانسی تەسنیم، ئاماژە بە هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە نەکراوە.

ئێران یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و ئەندامێکی سەرەکیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە (ئۆپێک).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا