پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەریتانیا ژمارەیەک پەنابەری کورد، دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 25ی ئایاری 2024، دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق، ڕاگەیاند، 70 پەنابەری کورد، لە بەریتانیا دەستگیرکراون و بڕیارە رۆژی دووشەممە حکوومەتی ئەو وڵاتە سێ لەو پەنابەرانە دیپۆرتی هەولێر بکاتەوە.
ئەو سکتێرە ئەوەشی خستە ڕوو، ماوەیەکە پرسی پەنابەران لە بەریتانیا و گواستنەوەیان بۆ وڵاتی روواندا و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان پرسێکی گەرمە و بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر هەوڵی دەرچوون لە بەریتانیا دەدەن و بەشێکی زۆریشیان گەڕاونەتەوە فەرەنسا.
ڕاشیگەیاند، وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمساش هاوشێوەی بەریتانیا بە نیازن پرۆژەی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا پەرە پێ بدەن و ئەو پەنابەرانەی بە قاچاخ چوونە وڵاتەکانیان و مافی مانەوەیان نییە رەوانەی ڕوواندا بکرێن.