وەڵامێك بۆ جەنابی رێكخەر

‎زۆربەی وەڵامەكانی دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، قایلكەر نین بۆ رای گشتی ناوخۆو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هەندێ جاریش بێ یٔەوەی درك بە ترسناكی هەندێ مەسەلە بكات، دەیوروژێنێت.

‎راستە یٔەم فەرمانگەیە و رێكخەرەكەی دیندار زێباری پلانی بۆ هەموو رۆژانی ساڵ یٔەوەیە: ” راپۆرتی رێكخراوە نێودەوڵتییەكان پڕن لە زانیاری ناراست و حكومەتی هەرێم غەدری لێكراوە و پەرێزی لە مەسەلەكانی مافی مرۆڤ پاك و بێگەردە”، بەڵام رونكردنەوەی یٔەمرۆی لەسەر دەستگیركردنی رۆژنامەنوس و چالاكوان شیروان شێروانی، قسەی زۆر هەڵدەگرێت.

 

‎دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا یٔاماژەی بەوە كردووە، شێروان شێروانی لەسەر فەرمانی راگرتن كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆك دەرچووە دەستگیر كراوە و “تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی، ژمارە (21) بۆ ساڵی 2001 كە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەمواركراوە”.

 

‎بۆ زانیاری خوێنەران ماددەی 156 لە یاسای ژمارە 111 ی ساڵی 1969 یاسای سزادانی عێراقی، تایبەتە بە سزادانی یٔەو كەسانەی بە مەبەستی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی لەرێگەی بەكارهێنانی چەكەوە، دەچنە ناو حزب یان گروپێكەوە بە هاوكاری بێگانە.

 

‎بەڵام جەنابی رێكخەر یٔەوەی یاد چووە بلێت ” لە یٔەیلولی 2003 وە پەرلەمانی كوردستان كاركردنی بەو مادەیە راگرتووە.
‎پەرلەمانی كوردستان مادەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 سالی 1969 ی هەمواركراوی لە كارخست و یٔەمەی خوارە لە هەرێمی كوردستانی عێراق دا جێگای گرتەوە: هەر كەسێك بە دەستی یٔەنقەست و بە هەر شێوەیەك لەكارێكدا تێوە بگلێت بە مەبەستی زیاندان لە یٔاسایش و سەقامگیری و سەروەری دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستانی عێراق و ببێتە هۆی كەوتنەوەی یٔەو زیانە، بە بەندكردنی هەتا هەتا یان بە بەندكردنی كاتی سزا دەدرێت.

 

‎یٔێمە پێمان وایە “یٔەم تۆمەتە ستەمێكی گەورەیە بۆ كەسێك كە تەنها لە رێگەی نوسینەوە بیرباوەری خۆی دەربڕیوە، پەنای نەبردووە بۆ توندوتیژی لە نوسین و نە لە لێدوانە رۆژنامەنوسییەكانی هانی خەڵكی داوە بۆ توندوتیژی”

 

‎هەر بەپێی یٔەو راگەیێندراوەی دیندار زێباری ، باس لەوە دەكات كە لەكاتی لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا، شێروان شێروانی دانی بەوە ناوە كە یٔەو “لە سەرچاوەی دەرەكییەوە یارمەتی دارایی كراوە بۆ دروستكردنی یٔاڵۆزی و پشێوی، ناشرینكردن و گوتنی قسەی نەشیاو بە بەرپرسان و كەسانی خاوەن پێگەی كۆمەڵایەتی دیاریكراو، هەروەها بەلاڕێدابردنی ناڕەزایی و خۆپێشاندانە یٔاشتیخوازییەكان بۆ دروستبوونی تووندوتیژی هەروەها هەڕەشەكردن لە دادوەران”.

 

‎پێش یٔەوەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵتییەكانی حكومەتی هەرێم لەسەر زاری شیروانییەوە باس لە “سەرچاوەی دارایی دەرەكی” بكات دەبوو بزانێت یٔەگەر یارمەتی دارایی دەرەكی تاوان بێت یٔەوە حكومەتەكەی پشت بە یارمەتی دەركی دەبەستێت!! سەدان رێكخراوی نێوخۆییش بەهەمان شێوە بە یارمەتی دەرەكی سەدان و هەزاران پرۆژەیان جێبەجێكردوەو دەیكەن.

 

‎یارمەتی دەرەكی نابێت بكرێتە فاكتەرێك بۆ دروستكردنی گومان و كەڵەكەكردنی تۆمەت بۆ سەر هیچ كەس و لایەنێك بە تایبەتیش كە جارێ بابەتی یارمەتی دەرەكی بە هیچ یاسایەك رێكنەخراوە بەڵام لە ماددەی  سیانزەهەمینی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی لە هەرێمی كوردستان داهاتی رێكخراو هاتووە “یٔەو كۆمەك و بەخشش و دیاری و مینحانەی كە لە لایەن كەسان و كەرتی تایبەت و لایەنانی ناوخۆو بیانی دیكەوە پێشكەش كراون” جا كە یاسا رێگەی دابێت رێكخراو كۆمەكی دەرەكی هەبێت “یٔەگەر گۆڤاری باشور ” كۆمەكی وەرگرتبێت تاوان نییە.

 

‎بۆیە یٔێمە وەك سەنتەری میترۆ تۆمەتەكانی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تەواوەتی رەتدەكەینەوە، داوا دەكەین دەسبەجێ یٔەو مادە یاساییە بگۆڕی بۆ یاسای رۆژنامەگەری و بە كەفالەت یٔازاد بكرێت.

دیاری محەمەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا