ئەندامێک: وردبینی لە خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تەواوبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، وردبینی لە خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تەواوبووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەكانیان دەگات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بەپێی بەدواداچونەكانمان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە وردبینی بۆ خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی لە دەرەوەیە، تا ئێستا ئیمزا نەكراوە و ئەوەش هۆكاری دواكەوتنەكەیەتی .وتیشی، چاوەڕواندەكرێت سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو بەشەی هێزە ئەمنییەكانیش كە ماون رەوانەی هەرێم بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا