بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەشداری لە پرسەی رەئیسی گەیشتە تاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ بەشداریكردن لەپرسەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و هاوەڵانی، وەفدێكی یەكێتیی بەسەرۆكایەتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان گەیشتەتاران.

پێشتریش وەفدێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، بەشدارییان لەپرسەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵانیدا كرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان بەسەركونسوڵی ئێران گەیاند.

هەروەها لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمیش، رۆژی چوارشەممەی رابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی باڵای هەرێم چووە تاران و  بەشداری لەپرسە و رێوڕەسمی ماڵئاوایكردن لە ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵانیدا كرد.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و هاوەڵانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە، دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمیی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا