بڕی چوار ملیۆن دینار دەدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە دەگەڕێتەوە زێدی خۆی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارە لە كامپی ئاشتی لە سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنووری پارێزگانی سەڵاحەدین و نەینەوا و 785 ئاوارەی دیكەش لە دهۆكەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال و تێكڕاش بڕی 6 ملیار و 880 ملیۆن دیناریان پێدراوە، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگای دهۆک کەمترە، بەڵام ژمارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی زیاترە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاشكرایدەكات كە: 935 ئاوارەی كەمپی ئاشتی لە سلێمانیەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە سەلاحەدین و نەینەوا.

راگەیەندراوەكە لە زاری ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانەوە رایدەگەیەنێت: هاوکاریی داراییان بە بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی بۆ هەر خێزانێک خەرجکردووە كە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق  دەڵێت: ئەو 935 ئاوارەیەی سلێمانی گەڕێنراونەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین و قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا و بڕی 4 ملیۆن دیناریش بۆ هەر خێزانێك بە چەكی بانكی خەرجكراوە.

ئیڤان فایەق، دەڵێت، ئاوارە گەڕاوەکانی کامپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی، جگە لە هاوکاریی دارایی، کەلوپەلی دیکەی وەک تەلەفزیۆن، تەباخ و بەفرگرێک و کەرەستەی دیكەی فریاگوزاریشیان بۆ دابینكراوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایدەگەیەنێت: زیاتر لە (785) ئاوارەی ئێزدی لە کەمپی ئیسیان و مامەرشان لە پارێزگای دهۆک بە ویستی خۆیان گەڕانەوە بۆ قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا كە زێدی خۆیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا