قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دوو براندی جیهانی بەسەرکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، بە یاوەری مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ  پێنجشەممە23ی ئایار، هەردوو براندی جیهانی ئاشلی و بەرگەرکینگی بەسەرکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، خۆشحاڵی خۆی بەکردنەوەی ئەم دوو براندە جیهانییە لە سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند،” جگە لەوەی کە هەردوو براندەکە ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کاریان رەخساندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” لەهەمان کاتدا هۆکارێکن بۆ برهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و کەرتی تایبەت، رێگەخۆشکەریش دەبن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کۆمپانیا و براندە جیهانییەکانی دیکەش رووبکەنە سلێمانی و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر باشتربوونی دۆخی ئابوری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی”.

هاوکات، مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکاش لە وتەیەکدا سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پشتگیریکردنی کردنەوەی براندی ئاشلی لە سلێمانی و رایگەیاند، کردنەوەی ئەم براندە لە سلێمانی لەچوارچێوەی بایەخپێدانی ئەمریکادایە بۆ هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئەمریکا و هەرێم بەهێزتر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا