دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی 20 کیلۆ ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی 20 کیلۆ ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

‎ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە،” لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی 22/5/2024 تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیربکەن ، هاوکات لەم چاڵاکیەشدا بڕی 20 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.

‎ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

‎ڕوونیکردەوە، جێی ئاماژە پێدانە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو 30/4/2024 بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش توانیوویانە 580  تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەو ژمارەیە 328 یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە تێوەگڵاون، سەرجەمی ئەم تۆمەتبارانە دۆسیەکانیان لەدادگەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا