قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی هێزەئەمنییەکان چارەسەربوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی مووچەی هێزەئەمنییەکان چارەسەربوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی ئایار، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” کێشەی مووچەی هێزەئەمنییەکان چارەسەربوو، لەسەر ناردنی ناوی هێزەئەمنییەکانیش لەگەڵ عێراق گەیشتووین بەڕێککەوتن”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەن بۆ هەموو جۆرە هاوئاهەنگیەک لەگەڵ حکومەتی عێراق و لارییان نییە لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا.

هاوکات لەبارەی هەڵبژاردنەوە جەختیکردەوە و وتی،” ئێمە ئێستاش ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە بەرواری 10/6/2024دا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا