هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژانی هەینی لەڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان رێگانادرێت شۆفێرانی بارهەڵگر هاتووچۆ بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەنەوە کە رۆژانی هەینی لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تا کاتژمێر 8:00ی بەیانی رۆژی شەممە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاڕاستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەدەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم رێگایانەدا هاتووچۆبکەن.

ڕوونیکردەوە، تا ئەو کاتەی ڕێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابیندەکرێت، ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا