بانکی ناوەندی زیاتر لە 270 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی  ئایار، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار و 500دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماوەیەک دەبێت، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە، بانکی ناوەندی عێراقیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگیرکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ بەراورد بەدوێنێ نرخی دۆلار دابەزیووە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 277,354,736 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 252,154,736 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 25,200,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا