کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایار،  ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی24ی ئایار، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە لەهەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 34پلەى سیلیزى

سلێمانی :27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 33پلەى سیلیزى

کەرکوک : 37پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 29پلەى سیلیزى

زاخۆ : 34پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19پلەى سیلیزى

سۆران : 29پلەى سیلیزى

گەرمیان : 37پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا