وەزارەتی ناوخۆی سعودیە گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەڤیزای جۆراوجۆر سەردانی وڵاتەکەیان کردووە و دەچنە شاری مەککە ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشکرایکرد،” لە وەرزی حەجدا، جگە لە ڤیزای تایبەتی حەج ڕێگە بە هەڵگرانی هیچ جۆرە ڤیزایەکی دیکە نادرێت بچنە مەککە، داوای لەو کەسانەش کرد، کە بەڤیزای جۆراوجۆر سەردانی وڵاتەکەیان کردووە نەچنە شاری مەککە، چونکە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی نێوان 15 زیلقەعدە-15ی زیلحەحجە،  گەشتیاران نەچنە مەککە و لەوێ نەمێننەوە، چونکە بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا و ڕێساکانی سعودیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، دەست بەجێبەجێکردنی ئەو ڕێکار و پلانانە کراوە، کە بۆ پاراستنی سەلامەتی حاجیان دانراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا