زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرادەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرادەبێت و سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، لیستەکە ئامادەیە و بەم زووانە دەنێردرێت بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایار (5)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بە پلە بەرزکردنەوەوە ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی بەغدا دەکرێت.

لەبارەی دواکەوتنی تەمویلی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەبەردەست وەزارەتی دارایی عێراقە و هەموو هەڵسەنگاندن و ووردبینییەکانی تەواوکراوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە نوسراوی فەرمی پرسیاری دواکەوتنی لە عێراق نەکردووە.

هەرێم مانگانە لیستی مووچە بەشێوەی ئەلکترۆنی و لەرێگەی پەڕەی چاپکراوەوە رەوانەی عێراق دەکات و پاش وردبینی بۆ لیستی ناوەکان، وەزارەتی دارایی عێراق بە پشت بەستن بە بڕیارێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا