مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: هێرشمانکردە سەر ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راگەیەندراوێکی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ گرووپەکە هێرشیانکردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکان بکەن،

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە (23ی ئایاری 2024)، لە رێگەی چەند درۆنێکی خۆکوژییەوە هێرشکراوەتە سەر بەندەری ئوم رەشاش و شاری ئیلات لە باشووری وڵاتی ئیسرائیل.

لە راگەیەندراوەکەی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقیدا، ئاماژە بە زەرەر و زیانەکان نەکراوە و تا ئێستاش ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی هێرشەکە نەداوە.

پاش دەستپێکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە رۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2023، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبی، چالاکییەکان لە دژی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی چڕترکردەوە و لەو کاتەوە چەندین هێرشی درۆنی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو وڵاتانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا