دارایی عیراق: هیچ داهاتێکی نانەوتی نەخراوەتە سەر هەژماری خەزێنەی عیراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێم ئاگاداری کردووین کە داهاتی نانەوتییان خستۆتەسەر هەژمارەکەیان ،بەڵام هیچ داهاتێکی نانەوتی نەخراوەتە سەر هەژماری خەزێنەی عیراق.

وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئیمزای تەیف سامی لەسەرە و ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50%ی داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عیراق، بەڵام لەدوای پشکنینی هەژمارەکانمان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستۆتە ناو هەژمارەکە وهەژمارەکە سفرە.

هاوکات لەنووسراوەکەدا هاتووە، هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا