پەرلەمانی عێراق رۆژی غەدیر دەکاتە پشووی فەرمی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای چەندین هەفتەی مشتومڕاوی لەسەر ڕۆژی غەدیر، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی “18ی زیلحجە”ی کردە پشووی فەرمی  بەبۆنەی ڕۆژی غەدیر.

رۆژی چوارشەممە، 22-5-2024، پەرلەمانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک بابەت دانیشتنی ئاسایی خۆیی کرد، کە یەکێک لە کارنامەکانی دانیشتنەکەی، ڕۆژی غەدیر بکاتە پشووی فەرمی.

لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، پشووی ڕۆژی غەدیر دەنگی لەسەردرا بەفەرمی کەوتە لیستی پشووە فەرمییەکانی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیە نوێنەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەو پرسە مشتومڕاوییەی نێوان مەزهەبەکانیان لە عێراق وروژاندووە، کە دوایینیان داوایان لە دادگای لێکۆڵینەوە کردووە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕووداوەکانی مێژووی ئیسلامی، هەروەها گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن لەسەر بنەمای “گێڕانەوە” کە تایبەتە بە یەک مەزهەبەوە.

نوێنەرانی سوننە و شیعە یەکتر بە ململانێ و ئاژاوەگێڕی مەزهەبی تۆمەتباردەکەن؛ ژمارەیەکیشیان پەنایان بۆ دەسەڵاتی دادوەری بردووە بۆ چارەکردنی “ناکۆکییە مێژووییەکان”، لەکاتێکدا دووبارە باسکردنەوەی ئەو پرسە بە هەوڵێک دەزانرێت بۆ لادانی سەرنج لە پرسە گرنگ و هەنووکەییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا