پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پرسە بۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە22ی ئایار، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد،” لەشاری سلێمانی و بەدیاریکراوی لە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، پرسە بۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و هاوڕێکانی بەڕێوەدەچێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردایەتی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و سەربەخۆکان بەشداری لە پرسەکەدا دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، پرسەکە لە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەشدارە لە بەڕێوەچوونی پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی.