یەکێتی داوا دەکات دوو رۆژ لە عێراق بکرێتە پشووی فەرمی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان داوا دەکات دوو رۆژ لە ساڵنامەی عێراق بکرێتە پشووی فەرمیی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق.

بەگوێرەی نوسراوێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لەسەرە و رۆژی 12ی ئایار دەرچووە، هاتووە، “بە پشتبەستن بە مادەی 61 لە دەستووری عێراق و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قوربانییانەی گەلی کورد لەبەرامبەر رژێمی رووخاوی [بەعس] داویەتی، داوا دەکەین رۆژانی 16ی ئاداری هەموو ساڵێک کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، هەروەها 14ی نیسان کە ساڵرۆژی دەستپێکی شاڵاوەکانی ئەنفالە دژ بە گەلی کورد، بکرێنە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق یاسای پشووە فەرمییەکانی دەوڵەتدا جێگیربکرێت.

ساڵی 2017، پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگی ئەندامانی، بڕیاریدا 14ی نیسان وەک رۆژی نیشتیمانیی عێراق بناسێنێت و هێمایەک لە بەغداد دابنرێت کە گوزارشت لە کۆژان و نەهامەتییەکان بکات کە بەرامبەر کورد کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو رۆژە لە پشووەکانی دەوڵەتدا جێگیرنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا