ڕێككەوتنەكەی شەنگال‌و مەترسی هەڵكشانی گرژییەكان

حكومەتی عێراق بەهەر نرخێك بێت ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق، لەبارەی شەنگالەوە جێبەجێ دەكات. كازمی بەم ڕێككەوتنە ئیرادەی حكومەتی مەركەزی بەهێز كرد و حەشد دەرئەكات ئەمریكا ڕازی دەكات و پەكەكەیش دەرئەكات توركیا لەخۆی ڕازی دەكات، بەوویستی خۆیشی ئیدارەی خۆجێتی شارەكە دەگۆڕێت و دۆسیەی ئەمنیش وەردەگرێتەوە.

هەرێم كە لایەنێكی ڕێككەوتنەكەیە پەرۆشە بۆ جێبەجێكردنی، ئەمریكا دەیەوێ حەشدی شەعبی دەربكات و تەگەرە بخاتە بەردەم هیلالی شیعی و سنوری سوریا-عێراق پاك بكاتەوە لەحەشد، توركیا كە دەیەوێ پەكەكە لەناوچەكە نەمێنێ پشتیوانی ڕێككەوتنەكە دەكەن و ئاگاداری ووردەكاری ڕێككەوتنەكەن لەسەرەتاوە تا كۆتایی.

پەكەكە هەڕەشەی ئەوە دەكات هێزەكانی لەناوچەكە دەمێننەوەو ئەو ڕێككەوتنە دژی ئیرادەی خەڵكی شەنگالە، ئەگەر پەكەكە لەم هەڵوێستە سوور بێت و حەشدیش ئامادەنەبێت بچێتە دەرەوەی ناوەندی شەنگال بەریەككەوتنی تووند ڕوودات و هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان ئەگەرێكی بەهێزە.

كاروان یاروەیس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا