پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و لە ناوچەکانی تر ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کەشدا، پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە23ی ئایار، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 31پلەى سیلیزى
سلێمانی :24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15پلەى سیلیزى
سۆران : 30پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37پلەى سیلیزى