نەرویج، ئیرلەندا و ئیسپانیا دان بە سەربەخۆیی دەوڵەتی فەڵەستین دەنێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەرویج، ئیرلەندا و ئیسپانیا لە پلانیاندایە 28ی ئایار بەشێوەیەکی فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

جۆناس گار ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا بەناوی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند کە ئەوان وەک نەرویج بەشێوەیەکی فەرمی دانی بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستی دەنێن. هەروەها ئیسپانیا و ئیرلەنداش ئامادەکاریی دەکەن 28ی ئەم مانگە بەهەمانشێوە فەڵەستین وەک دەوڵەتی سەربەخۆ بناسێنن.

وتیشی، “دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین مافێکی سرووشتیی گەلی فەڵەستینە و بەبێ ئەوە، ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرارنابێت”.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، لەبەر چەند هۆکارێک ئەو بڕیارەمانداوە، بەڵام دەتوانین لەم سێ وشەیەدا کۆی بکەینەوە، لەپێناو “ئاشتی، دادپەروەری و بەردەوامی.”
هەروەها دەڵێت، پێویستە رێز لە چارەسەری دوو دەوڵەت بگیرێت و گرەنتی ئاسایش هەبێت. هەروەها گرنگە کە هەردوولا دەست بە دانوستاندن بکەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا