بافڵ تاڵەبانی کۆتایی بە گەشتەکەی ئەمریکا دەهێنێت و دەچێتە تاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی، کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ واشنتن-ی پایتەختی ئەمریکا دەهێنێت و سەردانی تاران دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە واشنتن-ی پایتەختی ئەمریکاوە گەشتی تارانی پایتەختی ئێران دەکات و بەشداریی لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان دەکات کە لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەدا گیانیان لەدەستدا.

رۆژی 6ی ئایار، سەرۆکی یەکێتی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا و لەمیانی گەشتە 16 رۆژییەکەیدا، چەندین دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت و پەیمانگە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا و دۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی ناوچەکەی لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێکرد.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو (19-05-2024)، ئەو فڕۆکەیەی کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشوو و ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئێرانی هەڵگرتبوو، لەکاتی گەڕانەوەیان لە پارێزگەی ئازربایجانی رۆژهەڵات لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکان کەژمارەیان 9 کەس بوو گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا