هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان-ی بۆ ئەنفلۆنزای باڵندە گەڕاندەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە ئەمڕۆ 22ی ئایار بڵاویکردەوە هاتووە، دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان تۆمارکران، رێوشوێنی پێویست گیرایەبەر و نموونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت نەورەسەکان تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبوون و بەوهۆیەوە مرداربوونەتەوە.

رۆژی 8ی ئایار، ژمارەیەک وێنەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان بڵاوکرانەوە کە بەهۆکارێکی نادیار مردارببوونەوە.

رۆژی 12ی ئایار، وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان، بەهاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندرووستیی راپەڕێن کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا