ماتویدی دان بۆ گریزمان ڕۆ دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بلیز ماتدوێدی فەڕەنسی یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی كە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ‌ دایڤید بێكهام دەرگای بەڕووی ئەنتوان گریزمانی هاونیشتمانی كردەوە لە داهاتوودا ئەگەر بیری لە خولی ئەمریكا كردەوە.

لە دیمانەیەكی تایبەت بە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ماتویدی سەبارەت بە گریزمانی هاونیشتمانی دوواو وتی: (گریزمان یەكێكە لە یاریزانە ناوازەكانی تۆپی پێ‌ و لە یەكێك لە یانە گەورە و مەزنەكانی جیهانی تۆپی پێ‌ یە و هێشتا گەنجە دەتوانێت چەند ساڵێكی تریش لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت لە پێشكەش كردنی ئاستی بەرز بە تایبەت لە ئێستادا كە ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە ئەركی نوێی بە سەر ئەو یاریزانەدا سەپاندووە و بۆتە یاریزانێكی كاریگەر لە یانەكەدا).

سەبارەت بە ئەگەری پەلكێش كردنی بۆ خولی ئەمریكا لە داهاتوودا ماتویدی یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤنتۆس وتی: (بۆندەكەی گریزۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوەیەكی زۆری ماوە چاوەڕێ‌ دەكەین تا بزانین لە داهاتوودا چی دەگوزەرێت ئەو كات بزانین كێ‌ ناڵێت ئەویش و زۆرێك لە یاریزانە ئەفسانەكانی تری ئەوروپاش ڕوو لە خولی ئەمریكا ناكەن و یاریش بۆ میامی بكەن ئەو كات بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێ‌ دەكەین).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا