بەتۆمەتی کوشتنی کچەکەی خۆی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی کوشتنی کچەکەی خۆی بە چەقۆ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە20ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕووداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستپێكرد و دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە “.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو کاتژمێردا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

جەختیکردەوە، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا