یەك شت دەتوانێت دێربی تووڕەیی دوا بخات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دێربی میلانۆ بەڕێوە دەچێت بە هەر شێوەیەك بێت تەنها لە یەك دۆخدا نەبێت دوا دەخرێت كە ئەوەش تا ئێستا ڕووی نەداوە.

كڵێسای دایە مادۆنینا – ناوچەی سانسیرۆ

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو یانەی ئینتەر میلانۆ لە سەر یاریگای جۆزێپی میاتزا میوانداری هاوشارەكەی و ڕكابەرە ئەزەلییەكەی یانەی AC میلان بكات لە دێڕبی تووڕەیی كە بە دێڕبی مادۆنینا ناسراوە كە یەكێك دەبێت لە یارییەكانی هەفتەی 4 ی خولەكە.

ڕۆژنامەی توتو سپۆڕت لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: دێڕبی میلانۆ بە كات و ڕۆژی خۆی بەڕێوە دەچێت هیچ ڕێگیرییەكیش نییە كە بەر بە ئەنجامدانی یارییەكە بگرێت تەنها لە حاڵەتێكدا یارییەكە دوا دەخرێت ئەگەر هات و ژمارەی یاریزانە تووش بووەكانی یانەی ئینتەر بەرز بۆوە بۆ 10 یاریزان كە ئێستا خۆی 6 یاریزانە ئەگەر لەم 5 ڕۆژەی داهاتوودا 4 یاریزانی تریش تووش بوون ئەو كات پێ‌ دەچێت یارییەكە دوابخرێت دەنا بە هیچ جۆرێك شتێك لە ئارادا نییە سەبارەت بە ئەنجام نەدانی یارییەكە.

جێی خۆیەتی ئاماژە بە ناوی ئەو یاریزانانەی ئینتەرێستە بدرێت كە تا ئێستا بە هۆی كۆڕۆناوە كەرەنتین كراون ئەوانیش هەریەك لە (باستۆنی و نایگولان و شكرینیار و گالیاردینی و ڕادۆ و ئەشلی یۆنگ) ن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا