پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای سینجان لە ئەنقەرە لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ، بڕیاری سزای 20 ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش دەرکرد و بە کۆی گشتیی لەگەڵ چەند دۆسیەیەکی دیکەش، 42 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
رۆژی پێنجشەممە (16-05-2024) دادگای سینجان لە ئەنقەرە لەبارەی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ دانیشت و بە گشتی 108 سیاسەتمەدار و ئەندامی هەدەپە دادگایی دەکرێن و تائێستا 18 کەسیان زیندانی کراون.
سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە بەهۆی رووداوەکانی کۆبانێوە زیاتر لە 7 ساڵە دەستگیرکراون. ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو کەیسە و بە تۆمەتی “یارمەتیدان بۆ تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی دەوڵەت”، سەلاحەدین دەمیرتاش بە 20 ساڵ زیندانیکردن سزادرا و فیگەن یوکسەکداغ سزاکەی بە 30 ساڵ زیندانیکردن دیاریکرا.
ئەو تۆمەتانەی سەلاحەدین دەمیرتاشی لەسەر سزادراوە:
– دۆسیەی کۆبانی: 20 ساڵ
– هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان : 4 ساڵ و 6 مانگ
– بەهۆی وتارەکەی نەورۆزی ساڵی 2016: 2 ساڵ و 6 مانگ
– بەهۆی وتارەکەی 29ـی شوباتی 2016: ساڵێک و 6 مانگ