پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لەسەرکردایەتی یەکێتی : تاکە لایەن سکاڵای دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت کردبێت، یەکێتی بووە
سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمیدیای یەکێتی راگەیاند : تاكە لایەنێکی کوردستانیی کە سکاڵای لەدژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمارکردبێت، تەنها یەکێتی بوو .
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: کە یەکێتی سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردوە و سکاڵایەکی دیکەشی لە دەستەی داوەری هەڵبژاردنەکانی عيراقی و سەرەنجام دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان لەبەرژەوەندی یەکێتی بریاریدا.
هەمان سەرچاوەی یەکێتی راشیگەیاند: کە پێشتر بەڵێنمان بە یەکێتییەکان و سەرجەم دەنگدەرانی کوردستان دابوو، کە رێکاری یاسایی دەگرینەبەر بۆ لابردنی هەموو ئەو بەربەستانەی کە دەخرێنە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان . لەو پێناوەش یەکێتی راستگۆبوو لەگەڵ خۆی و لەگەڵ جەماوەری کوردستانیش، بۆیە دواجار ئیرادەی حەق سەرکەوت و بەردوام دەبین لەسەر رێکارە یاسایی و هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا .
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو هێز و گروپانەی كە ژێر بەژێر هاوبیربوون لەگەڵ پارتی و بەنهێنی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدا و بەئاشكراو لەرێی میدیاشەوە هەوڵی چەواشەکردنی جەماوەریان دەدا و یەکێتیان بەوە تۆمەتبار دەکرد گوایە لەگەڵ پارتی دەیانەوێ هەڵبژاردن دوابخرێت ، پێیان دەڵێین پەتی درۆ زۆر کورتە و دڵنیابن لەبەرامبەر هەواڵە چەواشەکاری و درۆکانتان جەماوەری کوردستان لەرێی سندوقەکانی دەنگدانەوە بەتوندی سزاتان دەدات.