پۆڵەتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاش سوێندخواردنی یاسایی و دەستبەکاربوونەوەی وەک سەرۆکی رووسیا لە پێنجەمین خولی سەرۆکایەتییەکەیدا، سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەی پووتین ماوەی یاساییان تەواو بوو؛ لەو نێوەندەشدا وەزیری بەرگریی رووسیا لە پۆستەکەی لادرا و کەسایەتییەکی مەدەنی وڵاتەکە چووە شوێنەکەی.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی پەرلەمانی رووسیا، سێرگی شۆیگو، کە ماوەی زیاتر لە 12 ساڵ و لە ساڵی 2012ەوە لە پۆستی وەزیری بەرگریی رووسیادا مابووەوە، لە کۆتایدا بە بڕیاری ڤلادیمیر پووتین-ی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی لادەبرێت و لە شوێنی ئەو، ئەندری بێلوسۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
بێلوسۆڤ هیچ باگراواندێکی سەربازیی نییە و تەنها لە کەرتە مەدەنییەکانی حکومەتی رووسیا خزمەتی کردوووە.
دوورخستنەوەی شۆیگو بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو بوو بۆ ناوخۆی رووسیا و رۆژئاوا، بەو پێیەی سێرگی شۆیگو بە کەسێکی نزیکی پووتین هەژمار دەکرێت.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی کرێمیلین، پۆستی نوێ بۆ سێرگی شۆیگو دیاریکراوە کە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیایە.