پۆڵەتیک پرێس
گۆڤاری میلیتاری وەچی ئەمریکی ئاماژەی بە نوێترین تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی جەنگی سو-٥٧ی روسی کردووە.
گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم فڕۆکەیە خاوەنی رادار و سیستمی پاراستنی لەیزەرییە و لەتوانایدایە باشترین فڕۆکەی جەنگی هێزە ئاسمانییەکان بکاتە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم فڕۆکەیە خاوەنی موشەکە لە جۆری K-77 و R-37M، دەشڵێت: موشەکی یەکەم خاوەنی مەودای ١٩٥ کیلۆمەترە و سیستمی ئاراستەکردنی تایبەتی هەیە کە وا دەکات راکردن لێی سەخت بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، موشەکی دووەم خاوەنی مەودای ٤٠٠ کیلۆمەترە و لەتوانایدایە ئامانجێک بپێکێت کە بەخێراییەکی بێشومار دەڕوات.
بەپێی نوسراوی گۆڤارەکە، لە ئێستادا روسیا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لەبواری بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگیدا.