سودانی گەڕایەوە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدوای سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا ئەمڕۆ گەیشتەوە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە20ی نیسان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدوای سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا و چەندین بەرپرسی دیکەی واشنتۆن گەڕایەوە بەغدا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سودانی لەماوەی سەردانەکەیدا لەسەر ئاستی باڵا، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران و سیناتۆرەکان لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان کۆبووەتەوە، کە پرسی ئابووری و وزەی عیراق، بابەتی دۆلار، لابردنی سزای سەر بانکە عیراقییەکان و ئەرکی هاوپەیمانان لە عیراق تەوەری سەرەکی بوون.

ڕوونیکردەوە، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سودانی، شاندی عێراق 19 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەبوارەکانی دارای و ئابووری و وزە و تەندروستیدا واژۆکردووە، بەمەبەستی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی عێراق و ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا