سودانی: چیتر داعش مەترسی نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دەکاتەوە و ده‌ڵێت: چیتر داعش هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی چاوپێککەوتن لەگەڵ ژمارەیەک میدیای ئەمەریکایی و خۆرئاوایی ڕایگەیاند، عێراق پابەندە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان.

سودانی باسی لەوەش کردووە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا وەرچەرخانێکی گرنگ بەخۆیانەوە دەبینن و لە چوارچێوەی هاوبەشیی نێوانمان باسمان لە دانانی بەردی بناغەی پەیوەندیی ئابووری، سیاسیی و فەرهەنگیی گشتگیر کردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، داعش چیتر بۆ سەر عێراق هەڕەشە نییە ؛ بۆیە کارێكی سرووشتییە چاو بە پەیوەندییەکانماندا بخشێنینەوە.

ڕۆژی‌ 13ی‌ نیسانی‌ 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ر له‌ به‌ڕێكه‌وتنی بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند،‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ واشنتن ده‌كات و له‌ كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆ ده‌بێته‌وه‌ و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا