روونکردنەوەی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دادگای فیدڕالی رایگەیاند، بەپێی ماددەكانی دەستور بڕیاریان لەبارەی بە نیشتمانكردنی مووچەی مووچەخۆران و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان داوە.
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەگەڵ ئەتیلا تار باڵیۆزی هەنگاریا كۆبوەوە و بڕیارەكانی دادگای لەبارەی مووچە و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانەوە روونكردەوە.

جاسم محەمەد عەبود رایگەیاند، دەستووری كۆماری عێراقی ساڵی 2005 بنەماكانی ماف و ئازادییەكانی خەڵكی عێراقی چەسپاندووە و ئەو بنەمایانە كە دەبنە هۆی دەستەبەركردنی ماف و ئازادییانە گەلی عێراق كە گرنگترینیان یەكسانییە لەسەر بنەمای بڕگەكانی ماددەی 14ی دەستور بڕیار لەسەر مووچەی مووچەخۆران دراوە.

وتیشی، دەستاودەستكردنی  ئاشتییانەی دەسەڵات بەپێی ماددەی 6ی دەستوورە كە دەرفەتی یەكسانی بەپێی بڕگەكانی ماددەی 16 رێگە بە دامەزراندنی حزب دەدات.

دەشڵێت، سیستەمی دیموكراسی لە عێراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستووری هەیە لەگەڵ سیستەمێكی هەڵبژاردنی دروست و بوونی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و كۆمیسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردن بە لەبەرچاوگرتنی بڕگەكانی ماددەی 110ی دەستوور و ماددەی 117ی دەستوور سەبارەت بە چەسپاندنی دەستووری كۆماری عێراق لە هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی وەك هەرێمێكی فیدراڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا