پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بوومەلەرزەیەکی بەهێز، باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند و برینداری لێکەوتەوە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند، بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی کەلوپەل.
ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو کەسانەی برینداربوون برینەکانیان سووکە و زیانی ماددیش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەم بووە.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی بوومەلەرزەکە مەترسی ڕوودانی تسونامی نییە.