وەزیری دارایی عێراق هێرش دەكاتە سەر عادل عەبدولمەهدی

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دارایی عێراق هێرشی كردە سەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بەشێك لە كێشەكانی حكومەت ئێستای خستە ئەستۆی ناوبراو.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی كە حكومەتی عەبدولمەهدی ئیمزای كردووە بۆ كەمكردنەوەی بڕی ملیۆنێك بەرمیلی هەناردەی نەوت، بووەتە هۆی كەمبونەوەی داهاتەكانی دەوڵەت و كێشەیەكی گەورەی نەختینەی دارایی دروستكردووە وڵاتی خستوەتە قەیرانەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، حكومەتی عادل عەبدولمەهدی لە كۆتا چوار مانگی تەمەنیدا ئەو نەختینە داراییەی بەكارهێناوە كە هەبووە، بۆیە كاتێك كازمی حكومەتی وەرگرتووە بینیویەتی نەختینە نەماوەو تەنیا ترلیۆنێك و ٣٠٠ ملیۆن دینار هەیە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ئێستا حكومەتی عێراق بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویستەوە ناتوانێت بەبێ قەرزكردن مووچەی فەرمانبەران دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا