ئەنتۆنی بلینکن: پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە و عێراق ستراتیژییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەفدی ئەمنی عێراق و ئەمریکا کۆبوونەوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە و عێراق ستراتیژییە و دەمانەوێت پەرەی پێبدەین.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ دەمانەوێت رێککەوتنی ستراتیژی بگۆڕین بۆ پلاتفۆرمێکی کارکردن کە سوودی بۆ عێراق و ناوچەکە ھەبێت و زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بدەن.

لای خۆیشییەوە محەمەد عەلی تەمیمی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا باسی لەوەکرد، لە کۆبونەوەکەدا چەندین تەوەرمان تاوتوێ کرد و ئەم کۆبونەوانە دەبێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا