سبەینێ دەنگدانی ئەزمونی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ دەنگدانی ئەزمونی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،” بڕیارە سبەینێ لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەژێر چاودێری قازی عەباس فەتلاوی، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان و موهەنەد عەباس، یاریدەدەری هونەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژاردنە ئەزمونیەکە بەڕێوەدەچێت.

ڕوونیکردەوە، کۆمسیۆن 180 وێستگەی ئامادەکردووە، کە 173 ناوەند بۆ دەنگدانی گشتی و حەوت ناوەندیش بۆ دەنگدانی تایبەتە.

لەکاتێکدا، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا