فەڕەنسا بۆ هاوڵاتییانی: سەردانی ئەم چوار وڵاتە مەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئامۆژگاری هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە خۆیان بەدووربگرن لە گەشتکردن بۆ چوار وڵات کە لەنێویاندا ئیسرئیل هەیە.

رۆژنامە و ناوەندەکانی راگەیاندن لە فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی 12ـی نیسانی 2024 بڵاویانکردووەتەوە، ستێفان سێژورن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئامۆژگاری هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە “بەهیچ شێوەیەک سەردانی وڵاتانی ئیسرائی، لووبنان، ئێران و ناوچەکانی فەڵەستین نەکەن و خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەو شوێنانە بەدووربگرن.

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەکاتی بەستنی “کۆڕبەندی قەیرانەکان” لە فەڕەنسا لەسەروبەندی هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دێت.

وەزیرید دەرەوەی فەڕەنسا هەروەها داواشیکرد، “تەواوی خێزان و کەسووکاری نێردە دبلۆماسییەکانی فەڕەنسا لە تارانی پایتەختی ئێران بگەڕێندرێنەوە بۆ نیشتیمان”، ئەمەش لەپێناو رێگەگرتن لە هەر کردەوەیەک کە دژی فەرمانبەرانی فەڕەنسی لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا