بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت: “هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لەخوای گەورە داواكارم رۆژوو و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵبكات.

هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەموومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی بۆ هەموولایەک

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا