وێنە؛ کۆریای باکوور مووشەکە نوێکانی نمایشکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە میانی ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا، پیۆنگ یانگ، نمایشی گەورەترین و بەهێزترین مووشەکی خۆی کرد.

 

بە بۆنەی 75 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆریای باکوور، لەڕێوڕەسمێکی سەربازیدا نمایشی گەورەترین جۆری مووشەکی کیشوەربڕ کرا، کە بوونەتە جێی سەرسورمانی پسپۆرانی سیاسی و سەربازی .

 

لە کاتی نمایشی مووشەکەکاندا، کیم جۆن ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی بواری سەربازیی لەڕێی دەستخستنی چەکی ئەتۆمی.

وتیشی: بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی بواری سەربازیمان بۆ مەبەستی خۆپاراستن و ڕێگریکردن لەئەگەری هەر هێرشێک.

 

لەمبارەیەوە، ئانکیت باندا، لەفیدراسیۆنی زانایانی ئەمریکی لە ئەکاونتی خۆی لەتویتەر دەڵێت؛ ئەو مۆدیلە نوییەی مووشەکەکانی کۆریای باکوور “گەورەترین مووشەکی کیشوەر بڕە کە بەسووتەمەنی شل رێدەکات.

 

ئانکیت باندا مووشەکەبالستییە نوێیکەی ئەو وڵاتەی بەمەترسی وەسف کردوو داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کرد دانوستان لەگەڵ پیۆنگ یانگ بکەن بەمەبەستی داماڵینی هەوڵەئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا