هاوسەرۆكی یەكێتی پەیوەندی بەخانەوادەی مامۆستا محەمەد شارەزوورییەوە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەمەبەستی هەواڵپرسین لەدۆخی تەندروستی، پەیوەندی بە خانەوادەی كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و مامۆستای ئاینی مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزوورییەوە كرد.

هاوسەرۆكی یەكێتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵای كوڕی مامۆستا محەمەد شارەزورییەوە كردو هەواڵی تەندروستی باوكیانی پرسی و هیوای زوو باشبوونەوەی بۆ خواست.

لە پەیوەندییەكەدا لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە، “لەخودا دەپاڕێمەوە شیفای بدات، مامۆستا محەمەد پیاوێكی مەزن وخەمخۆری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەو هەرخزمەتێك بەئێمە بكرێت بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشیەكەی بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین بۆی بكەین”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت لەچەند رۆژی رابردودا مامۆستا محەمەد فایەق شارەزوری بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە باری تەندروستی تێكچوو، لەئێستاشدا باس لەوە دەكرێت باری تەندروتی بەرەو باشبوونەوە دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا