پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەدوێنێ دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە7ی نیسان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 250 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، لەدوای ڕاگەیاندنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە دابەزین کرد.
هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ، بڕی 255,453 ,230 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 232,733 ,230 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی22,720,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.