پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگای وان، مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری سەرکەوتووی دەمپارتی و تەواوی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ئەو پارێزگایە دەرکرد.
ئەمڕۆ هەینی (5ـی نیسانی 2024) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری سەرکەوتووی دەمپارتی بۆ پۆستی سەرۆکشارەوانیی پارێزگای وان لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی وان ووتی”بۆ کاتێکی کورتیش بێت یاسا و دادپەروەری پێشێلکرا. سوپاسی خەڵکی وان و هەمووان دەکەین کە خاوەندارییان لە ئیرادەی گەل کرد. لە ڕێگەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئایدیایی ژیانێکی بە حورمەت، بە هیوا، ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هێزتربووەوە. پێویستمان بە شەڕو ناحەقی نیە. بەرپرسیارێتی هەمووانە خزمەتی شارەکەمان بکەین. سوپاسی گەلەکەمان دەکەین.”
دەمپارتی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا کە لە رۆژی 31ـی ئادار بەڕێوەچوو، توانی پۆستی گەورەشارەوانیی وان و 12 سەرۆکشارەوانیی قەزا و ناحییەکانی ئەو پارێزگایەی باکووری کوردستان بەدەستبهێنێت.
پاش بڕیارێکی داوکاری گشتیی تورکیا بۆ دانانی قەیووم بۆ گەورەشارەوانیی وان، ناڕەزایەتی و خۆپشاندان لەو پارێزگا کوردیە و چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو و سەرەنجام تواندرا ئەو مافە بۆ بەربژێرە سەرکەوتووەکەی دەمپارتی بگەڕێندرێتەوە و ئەمڕۆ مەرسوومی دەستبەکاربوون بۆ تەواوی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی وان دەرکرا.