بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاراستە دەکات و دەڵێت، لەم دەرفەتەدا جەخت لە پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی و پارتی سۆسیال دیموکرات دەکەمەوە، لەپێناو ھاریکاری و ھەماھەنگیی زیاتر بۆ بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی… 

بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و بەستنی ھەشتەمین کۆنگرەی پارتە شۆڕشگێرەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوادارم راسپاردەکانی کۆنگرە و بڕیارەکانتان لەخزمەت گەشەپێدانی کوردستان، دەستەبەرکردنی ژیانی شایستە بۆ ھاونیشتمانییان و حوکمڕانییەکی تەندروستدا بێت.

‎لەم دەرفەتەدا جەخت لە پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکرات دەکەمەوە لەپێناو ھاریکاری و ھەماھەنگیی زیاتر بۆ بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەمان.

‎شاد و سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا