پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە روداوێكی هاتوچۆدا لەبەسرە، بارهەڵگرێك (10) خوێندكار دەشێلێت كە شەش گیان لەدەستدان و برینداربونی (10) كەسی دیكەی لێكەوتوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، رایگەیاند، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە پارێزگای بەسرە شەش خوێندکار گیانیان لە دەستدا و (10) خوێندکاری دیكە برینداربوون.
وەزارەتەکە دەڵێت، لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر شێلاونی.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان وەزارەتی تەندروستی، فەرمانگە تەندروستییەكانی بەسرەی راسپاردوە كە سەرجەم رێوشوێنە پێوستەكان بگرنە بەر.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە ئێستادا لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە چاودێری دۆخەكە دەكرێت.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، ئەو شۆفێرەی كە (20) خوێندكاری شێلاوە بەنیازبوە رابكات، بەڵام لەلایەن هێزەكانیانەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.