هۆشدارییەک لە ئەمینداری گشتی یەکگرتووەوە: زەنگی جەنگی ناوچەیی وهەرێمی لەلێدانەوە نزیکە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە ساڵیادی کۆڕەودا پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، ئێستەش دوای سی وسێ ساڵ، واهەموو دامەزراوە شەرعیەکان لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەدان، دەشڵێت، زەنگی جەنگی ناوچەیی وهەرێمی لەلێدانەوە نزیکە.

دەقی پەیامەکە:

جەماوەری سەربەرزی کوردستان ساڵیادی ڕەوە ملیۆنیەکەی گەلەکەمانە، رووداوێکی خۆڕسکی بایەخدار ،کە بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژوی خەباتی گەلەکەماندا، هەموو جیهان ئاگاداربووەوە لە حاڵی ئەم خەڵکە بێکەس وبێدەسە، گەلان و خێرخوازان و هەستی مرۆڤدۆستی جیهان خرۆشا و فشار کەوتە سەر زلهێزان و وڵاتانی ئیقلیمی، هێڵی دژە فڕین و ئیدارەی خۆجێیی وپاشان هەڵبژارنی 1992 لە سەرمەبنای سیستەمی فیدرالی ئەنجامدرا و دەزگای شەرعی پەرلەمان و حکومەت دامەزرێنرا. بەڵام داخەکەم شەڕی کۆنە قین و براکوژی و عەقڵیەتی نادادی و خۆسەپێن، نەیهێشت ئەو دەسکەوتانە پەرەبسەنن و دەستی بێگانەی کێشایە وڵاتەکەو نەیهێشت مۆتەکەی شەڕی ناوخۆ لەسەر سەری ئەم گەلە ستەمدیدەیە لابچێت .. بەردەوام هەرچەند ساڵ جارێک بەشێوازی جیاواز شەڕەنەگریسەکە سەرهەڵئەداتەوە.

‏ ئێستەش دوای سی وسێ ساڵ، واهەموو دامەزراوە شەرعیەکان لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەدان. بژێوی و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، موچەی موچەخۆران لەنێوان مەرامە سیاسیەکاندا بووەتە قوربانی، زەنگی جەنگی ناوچەیی وهەرێمی لەلێدانەوە نزیکە، بێمتمانەیی و ناتەبایی زاڵ بوە بەسەر پەیوەندی حزبەکان و بازاڕیان و هاوڵاتیاندا بەگشتی، کێشە کۆمەڵایەتیەکان لەپەرەسەندندایە، دەسەڵاتی کاربەڕێکەریش بێمنەتانە چاوی بڕیوەتە خواستە حزبی وشەخسیەکانی خۆیان و حسابێک بۆ ئەم حاڵەتە مەترسیدارە ناکات، ئیستحقاقی هەڵبژاردن کەوتوەتە مەترسی ڕێگریەوە، سەرباری ئەوەش خەریکی تۆمەت بەخشینەوەو بازنەی ناحەزفراوانکردنن، ئازان لەتۆراندنی دۆست و زۆرکردنی ناحەزدا، کاران لە قوفڵکردنی چارەسەرو قەیران زۆرکردندا ،زۆر بەداخەوە بۆ ئەم بارودۆخە نەخوازراوە، بەڵام گەلێک خاوەنی ڕاپەڕین و کۆڕەوبێت، خاوەنی ئەم هەموو سەروەتە مرۆیی و سروشتی و مێژووە شکۆدارەبێت، بێ هیوا نابێت، ئەتوانێ ئەم قۆناغەش بەڕێ بکات، هەرچەند کۆسپ لەرێی گۆڕانکاری و چاکسازیدا درووست بکرێ، ئایندە هەر بۆ گەلەکەمانە، پشت و پەنامان ئەو خوایەیە کە لە نائومێدی هیوا ئەخولقێنێ، داواکارم نوێژو ڕۆژووی هەموو لایەک قبوڵ بکات و عیبادەتەکانی شەوانی قەدر مان گیرابکات..

‏هەرشادبن..

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا