عەبدولستار مەجید لەبارەی چەند پرس و بابەتێکی کۆمەڵایەتییەوە زانیاری ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵی دادگەری، لەبارەی چەند پرس و بابەتێکی کۆمەڵایەتییەوە زانیاری بۆ پۆڵەتیک پرێس دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئادار، عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی دادگەری لە لێدوانێکدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” مانگی رەمەزان مانگێکی پیرۆزە و مانگی خۆپاکردنەوە و ڕوو لەخوا کردنە، بەبیرم نایەت خۆم ناسیبێت و نوێژم نەکردبێت یان بەڕۆژوو نەبووبم”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی 1987 دا بووە بە پێشمەرگە بۆئەوەی بەرگری لە گەل و میللەت بکات و تا ڕاپەڕین لە ئەرکی پێشمەرگایەتی بەردەوام بووە و پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیووە.

لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ عەلی باپیر، کە خەزووری دەکات باسی لەوەکرد،” لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر لەساڵی 1988 ەوە ئاشنایەتیمان هەبووە و برایەتی و خۆشەویستی نێوان ئێمە پەیوەندی بە خزمایەتییەکەوە نییە و ئێستا نییە و هەر لەکۆنەوە یەکترمان ناسیووە، لەڕووی خزمایەتییەکەشەوە شانازی پێوەدەکەم”.

سەبارەت بەو ڕووداوەی کە ئامادەنەبوو کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لە تورکیا لەسەر دانەنانی ئاڵای کوردستان ڕوونیکردەوە،” کۆبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی تورکیا بوو، کە خەڵکی دیاربەکر بوو لەبنەڕەتدا کورد بوو، ئێمە وەفدێک بووین کە چوین ئاڵای کوردستانی لێنەبوو، من داوام کرد وتم پێمخۆشە ئاڵایەکی کوردستان بهێنین، وتی نیمانە و ئێوە بەشێکن لە عێراق، وتم ڕاستە ئێمە بەشێکین لە عێراق، بەڵام هەرێمێکین و هەرێمیش بۆی هەیە ئاڵای خۆی هەبێت، بەوشێوەیە ئاڵای تورکیا و عێراق و کوردستانمان دانا و کۆبوونەوەکەمان دەستپێکرد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا