ئیدارەی بایرن لە فلیك تووڕە دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیدارەی یانەی بایرن میونخی پاڵەوانی 5 نازناوی ساڵی 2020 لە ڕاهێنەرەكەی هانز دیتەر فلیك تووڕە دەبێت.

Hansi Flick

پاش ئەوەی میركاتۆی هاوینە بە كۆتا هات و یانەی بایرن میونخ نەیتوانی كالۆم هۆدسۆن ئۆدری هێرشبەری یانەی چێڵسی لەندەنی بگوازێتەوە ڕیزەكانی و بۆندەكە ئەنجام نەدرا ئیدارەی باڤاری تووڕە بوونی خۆی لە ڕاهێنەرەكەی هانز فلیك نەشاردەوە پاش ئەوەی یانەی چێڵسی ئەو پیاهەڵدانەی فلیكیان بە هەند وەرگرت و پێداگیرییان كرد لە سەر داواكانیان بە مەبەستی دەستبەردار بوون لەو یاریزانە لاوە.

جێی باسە لە كاتی هەوڵەكانی بایرن دا بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە پرسیار ئاراستەی هانز كرا لە وەڵامدا ئەو ڕاهێنەرە وتی: (كالۆم یەكێكە لە هێرشبەرە لاوە ناوازەكانی ئینگلتەرا و جیهان هەر یانەیەك بیەوێت هێڵی هێرشبردنی بەهێز بكات دەتوانێت بە یاریزانێكی هاوشێوەی ئۆدۆی پڕی بكاتەوە و بیكاتە هێڵێكی ئاگرین).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا